پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی نۆ جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی پێشمه‌رگه ، دواجار یارییه‌كانی كۆتایی هات و شه‌ش پاڵه‌وانی پله‌كانی ڕیزبه‌ندی خه‌لاَت كران .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئارێز صابر به 8 خاڵ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و به هه‌مان ژماره‌ی خاڵ كامه‌ران عه‌زیز دووه‌م بوو ، پله‌ی سێهه‌م و چواره‌م بۆ هه‌ردوو یاریزان یوسف عیماد و ڕێباز ناصر بوو به 7 خاڵ و هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر نامیق و ئاریان عه‌لی-یش به 6,5 خاڵ له پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی هاتن .
پاش كۆتاهانی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش خه‌لاَته‌كانی دابه‌ش كران كه سه‌رجه‌م ئه‌ركی دارایی و ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌لایه‌ن یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕێكخرا بوو .
لای خۆشیه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، سوپاسی تایبه‌تی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه هاوكاری ته‌واوی به‌شه‌كه‌مانه و هه‌روه‌ك سوپاسی كارگێڕی یانه ده‌كه‌ین كه هه‌میشه بۆ پاڵپشتی به‌شی شه‌تڕه‌نج كه‌م ته‌رخه‌میان نه‌كردووه .
ئه‌سعه‌د ووتیشی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له ژێر ناوی پێشمه‌رگه و له ماوه‌ی دوو ڕۆژ به سستمی سویسری و به نۆ جه‌وله یارییه‌كانی به شێوه‌ی خێرا ئه‌نجام دراو پاڵه‌وانێتیه‌كی سه‌ركه‌وتووی مێژووی بوو .