پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجام دانی شه‌شه‌م یاری خۆی له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ڕووی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی و بووه میوانی یانه‌ی بابل .
له‌و یاریه‌دا كه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 29 ی ئایاری 2021 به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و جیاواز له یارییه‌كانی ڕابردوویان هه‌لی گۆڵه‌كانیان له‌ده‌ست نه‌دا و توانیان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له یانه‌ی بابل ببه‌نه‌وه و یه‌كه‌م سێ خاڵی یاریان له خوله‌كه ده‌سته‌به‌ر كرد .