پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 28 ئایاری 2021 یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداریان له لاوانی یانه‌ی برایه‌تی كرد .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێت و هێرشبه‌ران زۆرترین ژماره‌ی تۆپیان ئاراسته‌ی گۆڵپارێزی یانه‌ی برایه‌تی كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام لاوه پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌نجامی 2- 1 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
گۆڵه‌كانی لاوانی پێشمه‌رگه له خوله‌كه‌كانی 19 ی گێمی یه‌كه‌م و 57 ی دووه‌ه‌م گێم و له‌لایه‌ن یاریزانان بینه‌ر ڕزگار و سه‌فین ئیبراهیم تۆمار كران و تاكه گۆڵی یانه‌ی میوانیش له ڕێگه‌ی یاریزان هه‌ندرێن موحتاج و له خوله‌كی 51 تۆمار كرا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمان توانی یه‌كه‌م سێ خاڵی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات .
پاش یاریه‌كه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه ئاماده‌ی یارییه‌كه بوو ، سه‌ردانی یاریزانانی له نێو یاریگه كردوو پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌ی لێ‌كردن و هیوایی خواست له یارییه‌كانی داهاتوویان باشتر و باشتر ببینرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نه‌وه‌یه‌كی نوێیان له لاوان دروست كردووه و داهاتووی یانه ده‌بن بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان .