کەمی‌ ئاسن و قژ ڕووتانەوە




تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

ئەنستیتۆی‌  ئەڵمانی‌  بۆ توێژینەوە  لە خۆراک  دەڵێن  بێهێزی‌ لەش داهێزران سەر سوڕان  قژ ڕوتانەوە  لە نیشانەکانی‌  کەمی‌ ئاسنن لەلەشدا ،  دەشڵێت  کلیلێکی‌  دەربازبوون  لە کەمی‌ ئاسنی‌ جەستە  ئەوەیە  ژەمی‌ فرە جۆڕتان هەبێت ، بەتایبەت گۆشت و پاقلەمەنیەکان  کە گۆگایی‌  ئاسنی‌ خۆڕاکین  ، ئەوەش بە پێی‌  ئاژانسی‌ هەواڵی‌  ئەڵمانی‌ .

شارەزا ئەڵمانەکان دەڵێن مەرج  نییە  هەموو کاتێک توشبوون  بە کەمیی‌   ئاسن  نیشانەی‌  هەبێت ، بەڵام لە هەندێک باردا  دەبێتە هۆی‌ هەست بە ماندوویی‌ کردن ، سەر گێژ خواردن  ، کەمی‌ توانای‌ سەرنجدان ، لەنیشانە زۆڕ تایبەتەکانیشی‌  کەمڕەنگ بوونی‌ پێستە و تێکچونی‌  گەشەی‌ نینۆک و موەکانە ، شارەزا ئەڵمانەکان گوتویانە هەر کات  نیشانەی‌ کەمی‌ ئاسنت هەبوو  نابێ تەنیا  بیر لە قەرەبوو کردنەوه‌ی‌  کەمی‌ ئاسن بکەیتەوە بەڵکو دەبێت  پزیشک  ئاگادار بکەیتەوە  تاوەکوو لە هۆکارەکەی‌ بگەڕێ کەلەوانەیە  خراپی‌ کوالێتی‌ خواردن بێت یان خوێن بەربوونی‌ شاراوەی‌  هەناو بێت بەچارەسەر کردنی‌  هۆکاری‌  کەمبونەوەکە  دەتوانین  چارەیەکی‌  ڕاستەقینەو  یەکجاری‌  گرفتی‌  کەمی‌ ئاسنی‌ جەستەمان  دەستبکەوێ .



PM:09:27:26/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌