پێشمه‌رگه سپۆرت -
دووه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، له دوایی ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی ئاشكرا كرد و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی پیشه‌سازی به 6 خاڵ له پێشه‌نگه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یانه‌ی قه‌لاَدزێ خاوه‌ن 4 خاڵه و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه ، له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م سێمێڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ی گرتووه به 4 خاڵ و زانكۆی سه‌لاَحه‌دین به 3 خاڵ و جیاوازی گۆڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م دێت .
له لایه‌كی دیكه‌وه بازیان به 6 خاڵ یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مه و ڕانیه‌ش به هه‌مان شێوه و به 6 خاڵ توانیویه‌تی له‌و پله‌یه بێت .
له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وتی یانه‌كان یانه‌ی وه‌رزشی په‌یام یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی به 6 خاڵ گرتووه و دوا كۆمه‌ڵه‌ش بۆ یانه‌ی شۆڕیجه‌یه به 6 خاڵ .
ڕیزبه‌ندی ته‌واوی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :