تەندروستی -
یٔامادەکرنی : گوڵزار فەرەج
ئەم جۆڕ دانیشتنەی کە پێی دەوتڕێت قاچ لەسەر قاچ یەکێکە لە باوترین شێوازەکانی دانیشتن ، دانیشتن بەم شێوەیە وات لێدەکات هەمیشە بتەوێت بەردەوام بیت لەسەری و وەک خویەکی لێدێت ، ئەوەش دەر ئەنجامی خراپی دەبێت بەو پێیەی کاریگەری هەیە لەسەر گرژبوونی خانەکانی مێشک .
توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بە شێوەی قاچ لەسەر قاچ دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن ، هۆکارەکەشی ئەوەیە کاتێک کە ئەژنۆیەکت لەسەروی ئەژنۆکەی ترەوەیە خوێنی زیاتر بۆ بەشی سەرەوەی لەش دەنێرێت بە تایبەتی سنگ ئەوەش دەبێتە هۆی پەستان ، هەندێک جاریش بە هۆی شێوازی دانیشتنەکەوە تێکچونی باڵانس لەلەشدا دروست دەبێت ئەوەش بە هۆی ناڕێکی لە نێوان ماسولکەی ناوەوەی ڕان و ماسولکەی دەرەوەی ڕاندا دروست دەبێت و کە دواجار تێکچوونی باڵانسی لێ دەکەوێتەوە .
لە دوایین توێژینەوەشدا ئەوە دەرکەوتووە کە دانیشتن بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بە شێوەی قاچ لەسەر قاچ ڕەنگە ببێتە هۆی ناڕێکی لە پشتداو دروستبوونی ئازار لە ماسولکەکاندا .