سود لە تیشکی‌ خۆر وەرگرە



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

پێستی‌ مرۆڤ  جۆراو جۆرەو ئەمەش پەیوەستە  بە خۆڕاک و  خواردن و  پێکهاتەی‌ خوێ‌ و کانزاکان و  ئاو تڕشەکانی‌  تر ، بەڵام پێش هەموو ئەمانە تیشکی‌ خۆڕ لەسەرو هەموویانەوەیە کە  کاریگەری‌  یەکجار زۆڕ دەکاتە سەر پێست و جەستەی‌ مرۆڤ توشی‌ چەندین نەخۆشی‌ دەکات ، چونکە  سوتاوی‌ پێست بە هۆی‌ تیشکی‌ خۆره‌وە بریتییە لە کاردانەوەی‌  چینەکانی‌ پێست  بەرامبەر  ئەو تیشکە زیان بەخشانەی‌  کەلە خۆڕەوە دێت  کە تیشکی‌ سەرو وەنەوشەییە .

میلانین بە جۆڕێک کار دەکات  کە کاتێک  پێستت تیشکی‌  ڕاستەوخۆی‌  خۆڕی‌ بەر دەکەوێت  هڵدەستێت بە تاریک کردنی‌  ڕەنگی‌ پێست  بۆ کەمکردنەوەی‌ زیانی‌ ئەم تیشکە  هەر بۆیە کە دەبینین  هەندێک کەس کە دەچنە  بەر خۆر رەنگی‌ ڕەش دەبێت  لە بەرامبەردا هەندێکی‌ تر  پێستیان  دەسوتێت  ئەمە بە هۆی‌ کەمی‌ میلانینە لە پێستی‌  ئەم کەسە  کە بە پێی‌  پێویست  پێستەکە  ناپاڕێزێت .

سوتانەوە  بە تیشکی‌  خۆڕ دەکرێت  تەنها  بە گۆڕینی‌  ڕەنگی‌ پێست بێت بە سور بونەوە و دروست بوونی‌  برین و  سوتانەوەی‌  زۆڕ ئەگەر  پاڕێزەری‌  خۆڕ بەکار  نەهێنڕێت  .

خۆ پارێزی‌ زۆڕ گرنگە بۆ پێست بەتایبەتی‌ بۆ وەرزشەوانان ئەگەر پێویست بوو لەهەوای‌ ئازادا  وەرزش بکرێت با ئەو کاتانە بێت کە تیشکی‌ خۆر زۆر بەتین نییە ، تیشکی‌ سەرو بنەوشەیی‌ کاریگەری‌ نەبێت ، واتە یان لە بەیانیاندا  یاخود لە ئێواڕاندا هەوڵ بدڕێت وەرش لە هەوای‌  سروشتدا بکرێت .


PM:03:22:24/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 4168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌