تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
لەتوێژینەوەیەکی ئەمەریکیدا دەرکەوتووە کەمخەوی کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر ئەنسۆلین هەیەو مرۆڤ تووشی نەخۆشی مەترسیداردەکات ، لە توێژینەوەیەدا کەلە زانکۆی شیکاگۆی ئەمەریکی ئەنجام دراوە و چەند خوێندکارو کەسانی پێگەشتوو بەشداریان تێدا کردوە دەرکەوتووە ئەگەر کەمتر لە شەش کاتژمێر بخەوین ئەوا توشی نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی و ئەو کارەش دەگەرێتەوە بۆ وابەستەبوونی دەردانی ئینسۆلین بە خەوتنەوە .
هەروەها خەوی شەوان زۆر گرنگەو نابێت لە بری نیوەروان بخەوین ، لەگەڵ ئەم هەموو هۆکارانەشدا کەسانێک هەن کە زۆربەی کاتژمێرەکانی شەو بێدارن و ئەگەر لەبەر ئیش و کار بێت یان نەخۆشی بێت یان هەر خەو زڕانێک بێت ، پێویستە لەو کاتانەی بێداری و خەولێنەکەوتنیان هەیە ئەم خواردنەوانە بخۆن بۆ ئەوەی خەوێکی ئارام بە دەست بێنن و کار نەکاتە سەر کارو فرمانین لە ڕۆژی دواتردا .
ئاوی شلەتێن و لیمۆ ئەو خواردنەوەیەیه وردبینی زیاد دەکات و کەمبونەوەی ئاوی لەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی وریای و وردی ، ئاوی ئاڵو باڵو و گێلاس ئەگەر نائارامن و ناتوانن بخەون ، ئاوی گێلاس یان ئاڵو باڵوبخۆنەوە لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە خواردنەوەی دووپەرداخ لەڕۆژێکدا یارمەتیتان دەدات شەوانە ٩٠ خولەک لەو خەوەی خۆتان زیاتر بخەون ، چای بەیبون لەگەڵ شیردا چارەسەری ترس و دڵە ڕاوکێ دەکات و شیری مانگا تڕشەڵۆکی لینۆلئیکی تێدایە کە جۆڕێکە لە تڕشەڵۆکە چەورەکان دەبێتە هۆی گەیاندنی خوێنی زیاتر بە مێشک و کاریگەری هۆڕمۆنی دڵە ڕاوکێ کۆڕتیزۆڵ کەم دەکاتەوە .