پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوایی سێ ڕۆژ له ململانێی یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی هه‌ڵه‌بجه ، دواجار له یاری كۆتایی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆژین ئه‌كره‌م و ئالان سه‌لام به یه‌ك گه‌یشتن .
له یاری كۆتایی كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 22 ئایاری 2021 و له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوو یاریزان ڕۆژین ئه‌كره‌م و ئالان سه‌لام یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار ڕۆژین ئه‌كره‌م توانی یارییه‌كه بباته‌وه و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی دووه‌میش بۆ یاریزان ئالان سه‌لام بوو .
هه‌ر له ئه‌نجامه‌كان ڕه‌نجده‌ری پێشمه‌رگه سێهه‌م بوو ، به‌و ئه‌نجامانه‌ش پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ڕیزبه‌ندی بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو .