پێشمه‌رگه سپۆرت -
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه تا ساڵی 2023 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بكات.گرێبه‌ستی ئه‌گوێرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت یاریزانه‌كه ئازاده ڕوو له چ یانیكه ده‌كات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌ڕپێكراو ئاشكرای كردووه كه ئه‌گوێرۆ له‌گه‌ڵ مان سیتی تا هاوینی 2023 ڕێكه‌وتووه ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ڕیتانیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاست كردۆته‌وه.
هه‌مان ڕۆژنامه‌نوس باسی له‌وه‌شكردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نزیكه له گواستنه‌وه‌ی مه‌مفیس دیپای هۆڵندی و یاریزانی لیۆن كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به فه‌رمی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.