پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی هه‌ڵه‌بجه له شاری هه‌ڵه‌بجه درێژه‌ی هه‌یه‌و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كان ئه‌نجامه‌كان بۆ پیشمه‌رگه‌كان یه‌كلابونه‌وه .
له یارییه‌كان بۆ دیاری كردنی پله‌ی سێهه‌م ڕه‌نجده‌ر ڕه‌فیق توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ریه‌ك له ئالان سه‌لام و ڕۆژین ئه‌كره‌م دوایی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان گه‌یشتنیان به یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه مسۆگه‌ر كرد .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره یارییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه 22 ئایاری 2021 به كۆتابێن .