پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه ، پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ یاریزانانی پێشكه‌وتوانی یانه و مه‌ڵبه‌نده وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت .
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه به سێ یاریزان به‌شداره كه پێكدێن له ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزان ، ڕۆژین ئه‌كره‌م و ڕه‌نجده‌ر فایه‌ق و سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپه‌كه‌شیان ئالانی ڕاهێنه‌ر و یاریزان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئامانجی به‌شداری یاریزانانی یانه‌ی پیشمه‌رگه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا بۆ به‌شداری یه له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی 6 ی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێك ده‌بین له یانه به‌شداره‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه له شاری به‌غداد ده‌بێت .
هه‌روه‌ك ئالان ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كه له شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌درێت ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و بۆ ئه‌نجام به‌شداری ده‌كه‌ین .