پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌یشتنه شاری میسان بۆ ئه‌نجام دانی چواره‌م یاری خۆیان له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .
بڕیاره تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 ئایاری 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی میسان ببێته میوانی یانه‌ی ئه‌و شاره .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێش یاریه‌كه‌ی له شاری به‌غداد و له شاری میسان دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام دا و دوا ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تیپی تۆپی پێی یانه‌ی میسان كرد .
هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شه‌ش یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌واوی یاریه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بن .