تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
بەپێی توێژینەوەیەکی فەرەنسی کە ئەنجامەکەی لە ماڵپەڕی سۆهاتی بڵاو کراوەتەوە ، دەرکەوتووە خوێ ڕۆڵی هەیە لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە .
هەرچەندە خوێ و شەکر دوو مادەی سەرەکین لە ژیاندا ، بەڵام زۆر مەترسیدارن و سەرچاوەیەکە بۆ زۆر جۆر نەخۆشی بەتایبەتی شەکرە .
دوای تاقیکردنەوەیەک لەسەر نەخۆشیەکانی قەڵەوی و شەکرە و گەدە ، دەرکەوتووە کە تەنها شەکر سەرچاوەنیە بۆ توشبوون بە نە خۆشی شەکرە ، بەڵکو خوێش ڕۆلی سەرەکی هەیە بە تایبەتی جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە ، بەڵام ڕەنگە ئەگەر مرۆڤ وەرزشی کردبێتە خویەکی ڕۆژانەو ڕۆژی نیو کاتژمێڕێک وەرزش بکات لەڕێی وەرزشکردن و ئارەقکردنەوە بەشێکی ئەم خوێیە لە جەستە بێتە دەرەوەو یەکجار ئەو کاریگەریەی نەبێت لەسەر لەش .
توێژەران پشکنینی شەکرەیان بۆ کۆمەڵە کەسانێک کرد کەلە دوای خواردنی ژەمێکی باش کە خوێیەکی زۆڕی تێدا بەکار هاتبوو دواجار دەرکەوت ڕێژەی شەکری خوێنیان بەرز بۆتەوە ، چەندین تاقیکردنەوەی تریش ئەنجامدرا بەڵام هەر هەمان ئەنجامی هەبوو .
ئەبێت هەوڵ بدەین بڕی خوێ لە ژەمە خۆراکییەکانماندا کەم بکەینەوە بە ڕێژەیەکی بەر چاو بەتایبەتی لە تەمەنی کامڵی و بەرەو سەرەوە دا چونکە لەو کاتانەدا جەستە وەک جاران هەرسکردنی خۆڕاکی پێناکرێت و خوێکە لە خوێندا کەڵکە دەبێت و ئەبێتە شەکرەی جۆری دوو .