پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته یاریزانی ژماره 12ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له یاریه‌كه‌ی به‌له‌دوه‌لید.
رۆژی سێشەممە مێسیی گەیشتە شاری مەدرید و لەگەڵ لویس سوارێز و هاوژینەکەیدا کۆبوونەوە و نانی نیوەڕۆیان خوارد
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ده‌ڵێت: مێسی دەبێتە یاریزانی ژمارە 12ـی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گوایە لیۆ بۆ پاڵپشتیکردن و هاندانی یاریزانانی ئاتلیتیکۆ چووەتە مەدرید و بەتایبەت لویس سوارێز.
رۆژنامەکە زیاتر نووسیویشییەتی: مێسی بۆ ئەوە چووەتە مەدرید تاوەکو وەک هاندەر و پێڵپشتی یاریزانانی ئاتلێتیکۆ بووەستێت و هانی سوارێزی داوە بۆ بردنەوەی دوایین یارییان لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر بەله‌دوه‌لید ئامانجەکەش روونە کە نایەوێ ریال مەدرید ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە.