پێشمه‌رگه سپۆرت -
فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌ڕپێكراوی سكای سپۆرت ده‌ڵێت تاكو ئێستا پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ زیدان دیاری نه‌كردووه.
به ئه‌گه‌رێكی زۆر زیدان له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه جێده‌هێڵێت .
فابریزۆ ڕۆمانۆ ده‌ڵێت پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه تاكو ئێستاش بیری له جێگره‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه نه‌كردۆته‌وه و كه‌سی دیاری نه‌كردووه بۆ جێگه‌كه‌ی.
زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان پێیان وایه كه ماسمیلیانۆ ئه‌لێگری پاڵێوراوێكی به‌هێزه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی زیدان .