پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری خۆی له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شی به یه‌كسان بوون كۆتایی هات .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 16 / 5 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه میوانداری له یانه‌ی ئیتیفاق كرد ، له‌و یاریه‌دا و یاریزانانی هه‌ردوو تیم به زۆرترین هێرش بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كتر له ململانێدا بوون و سه‌رئه‌نجام ، ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات .
هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می خوله‌كه سه‌ناعه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا له یانه‌ی بابل -ی برده‌وه و دهۆك-یش توشی شكست هات .
ئه‌نجامی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م :