پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی له ئاماده‌كاری دایه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یران و له ولاَتی تونس به‌ڕێوه بچێت .
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاماده ده‌كات بۆ به‌شداری كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی و له ئێستاشدا هه‌ڵبژارده‌كه له شاره‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ولێر و نه‌جه‌ف ) له كه‌مپی ئاماده‌كاری دان و حه‌وت كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شدارن له كه‌مپه‌كه‌دا .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌شداری كیژه یاریزانانی پێشمه‌رگه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سسپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی كردۆته‌وه بۆ به‌شداری پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب و حه‌وت كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش به‌شدارن له كه‌مپه‌كه‌دا .
نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كه‌مپی ئاماده‌كاری تا به‌رواری 21 / ئایاری 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كرێت بۆ گه‌شتی ولاَتی توركیا كه به‌شدار ده‌بن له پاڵه‌وانێتیه‌كی كراوه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له‌و ولاَته ، نزار ووتیشی پاشان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌و ولاَتی تونس گه‌شته‌كه‌ی ده‌كات و له به‌رواری 15 تا 20 / حوزه‌یرانی 2021 به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ده‌كات .
جێگه‌ی باسه كیژه یاریزانی پێشمه‌رگه له كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بریتین له :
ئامال خزر ڕاكردنی ماوه درێژ ٥٠٠٠ م
ئه‌ڤین سه‌عید ٤٠٠م سه‌ربه‌ست
مریه‌م عبدالحمید بازی به‌رز
چاوان به‌هادین - یاری سێ باز
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د - یاری سێ باز -
صفا ئه‌حمه‌د هه‌ڵدانی مگرقه .
ئافاق فایه‌ق - هه‌ڵدانی دیسك.