پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عێراق له ئاماده‌كاری دایه بۆ پالاَوتنی ئاسیا و وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تایله‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات ئه‌نجام دا .
له‌و یاریه‌دا كه له نێو هۆڵی البتائخ به‌ڕێوه چوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات توانیان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام ده‌بێت و له پلانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌شه كه پێكهاته‌ی به‌هێزی یاریه‌كه‌یان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تایلاند دیاری بكه‌ن .