تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئێمەی مرۆڤ لەدەممانەوە خواردن دەخۆین ، پێویستە تەواو ئاگاداری ئەم ئەندامەی لەشمان بین چونکە باشترین خۆراکەکان ئەو خۆراکانەن کە بۆ دەم گونجاوبن ، سەرەتا پێویستە بڵێم کە دەم بەشێوەیەکی زۆر گونجاو دروست کراوە بۆ وەرگرتنی ماددە خۆڕاکییەکان ، دەمی مرۆڤ بە شێوەیەک دروست کراوە کە سەرەتا ددانەکان لە پێشەوە گاز لە خۆڕاکەکان بگرن ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە باشترین خۆراکەکان بۆ مرۆڤ دانەوێڵەو سەوزەکانە ، ئەمە ڕاستیەکە کە هەم بۆ لەش و هەم بۆ ددانەکان ناو دەمیش بەسودە ، چونکە جوینی خۆڕاک کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر هەموو لەش بە گشتی و ناو دەم بەتایبەتی ، پاش جوینی خۆراکەکە کاری ئەندامەکانی کۆئەندامی هەرسکردن ئاسان دەکات و ئەو کات جوڵەی ئەڕێنی ئەنێرێ بۆ مێشک ئەو کات خانەکانی مێشک هێزو زەینێکی ووشیار دەنێڕێت بۆ کۆئەندامی هەرس و کاریگەری ئەرێنی لەسەر سوری خوین و هەموو ئەندامەکانی جەستە جێدێڵیت .
لەشی مرۆڤ گەردونێکی بچوکە هەموویان پەیوەستن بەیەکەوە ، لەهەر ئەندامێک لەو گەردونە بچوکەدا هەڵەیەک هەبێت هەموو ئەندامەکان تێک دەچن چونکە ئەگەر ڕیخۆڵە ئۆکسجینی پێویست وخۆڕاکی ئامادەکراوی جویوڕاوی باشی پێ بگات دەتوانێت بەباشی کار بکات دەتوانێ مادە باشەکان وەرگرێ و مادە خڕاپەکان فڕێ بدات و ئەو خۆڕاکەی کە دەخوڕێ کاریگەری و ئەنجامێکی باشی ببێت لەسەر جەستە .