پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی جامی كه‌نداو كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ دیاری كردنی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی جامی كه‌نداو 25 ی شاری به‌سره ئه‌نجام دا‌و بڕیاری دا له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2021 یارییه‌كان ده‌ست پێبكات .
هه‌روه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی یارییه‌كانی جامی كه‌نداو لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق پێك هێنراوه و هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره‌یه .
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی سه‌رۆكی كاتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی عه‌دنان درجال له‌و لیژنه‌یه دیاری كراون تا به جامێكی مێژووی پێشوازی لێبكه‌ن .
جێگه‌ی باسه له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێشوازی له جامی 25 ی كه‌نداو كه شاری به‌سره پێشوازی لێده‌كات و به چه‌ندان هۆتیڵ و یاریگه‌ی وه‌رزشی و هۆڵ و چێشتخانه‌كان نوێده‌كرێنه‌وه تا دووباره ولاَتی عێراق بچێته‌وه نێو پێشوازی له یارییه جیهانییه‌كان و نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان .