تەندروستى -
ئامادەکردنى : گوڵزار فەرەج
کێشى مێشکى مرۆڤ لە چاوتێکڕاى کێشى لەشى مرۆڤ پانترین پشکى بەردەکەوێت واتە یەک لەسەر دەى تێکراى لەشى بەر دەکەوێت .
ئەو ڕۆڵە گرنگەى مێشک دةيطيَرِيَت لة لەشى مرۆڤدا و بڕى ئەو خوێنەى دەچێتە مێشکەوە تێکراى ئەو خوێنەیە کە بۆ دڵ و ئەندامەکانى لەش دەنێرێت ، مێشک ڕۆژانە ١٢٠ لیتر ئۆکسجین کەلە لایەن سییەکانەوە وەردەگرێت واتە خانەکانى مێشک لە چاو خانەکانى لەش حەوت هێندە زیاتر ئۆکسجین بەکار دەهێنن .
ئەو خانانەى لەنێو کاسەڵە سەردان لە چاو خانە ماسولکەيیەکان کە تایبەتن بە جوڵەکانى لەش ، یەک میلى لیتریش ناجوڵێن وێڕاى هەموو ئەمانە هەر ئەم خانانەى مێشکن کە ئۆکسجینى زیاتریان پێویستە ،
هەر لەبەر ئەمەشە کە مێشک بەباشى کار دەکات ، لەڕاستیدا هەناسە دانى کورت ڕێگرە لەوەى کە ئۆکسجینى تەواوەتى بچێ بۆ خانەکانى مێشک ، بۆیە باشترین هەناسە دان و لەهەمان کاتدا ئۆکسجینێکى تەواوەتى کە لە هەموو هەناسەدانێکدا بیدەین هەناسە هەڵکێشانى قوڵە بۆ ئەوەى سکمان پڕ ببێت لە ئۆکسجینى پاک ، چونکە لەو کاتەدا بڕى زیاتر ئەچێت بۆ مێشک ، بۆ ئەوەى مرۆڤ خۆى ڕەوتى بارودۆخى خۆى بکات و خانەکانى لەشى بە زیندوویى بهێڵيَتەوە و لەهەمان کاتیشدا پێستى جوان و ڕەونەقدار بێت پێویستە بڕێکى زۆر لە ئۆکسجين هەڵمژێت لەکاتى هەناسە دان و هەناسە وەرگرتندا .
لە چەندین توێژینەوەدا دەرکەتووە کە هەناسەى قووڵ کە ئێمە لە کاتى خەمێکى قوڵدا هەڵیدەکێشین ئەوە باشترین و دروست ترین هەناسە هەڵکێشانە ، چونکە لەو کاتانەدا سییەکان دەکڕێنەوەو بەشى مێشکیش بە زیادەوە ئۆکسجین هەڵدەمژن ، دکتۆر نۆبۆو شیۆیا پزیشک چارەسەرکەرى ناودارى یابانى جەختى لەسەر کردۆتەوەو سەلماندویەتى و لەنەخۆشخانە تایبەتیەکەى خۆى پەیرەوى دەکات .