پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ مەمفیس دیپای هۆڵندی گەیشتۆتە ڕێكەوتن و تەنها كێشە موچەی یاریزانەكەیە .
گرێبەستی دیپای لەگەڵ لیۆن لە هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت و یاریزانەكە ئازادە لەوەی ڕوو لە چ یانەیەك بكات .
ڕۆژنامەی ماركای مەدریدی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ دیپای گەیشتونەتە ڕێكەوتن و گرێبەستكردنی یانەكەش لەگەڵ ئەو یاریزانە لەسەر خواستی كومانی ڕاهێنەری یانەكە بووە كە سەرسامە بە تواناكانی .
ماركا باس لەوە دەكات كە تەنها كێشەی گرێبەستەكە ئەوەیە دەبێت دیپای موچەكەی كەمبكاتەوە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داڕووخانی باری ئابوری زۆرێك لە یانە گەورەكان جیهان بەرشەلۆنەناتوانێت موچەیكەی باش بداتە ئەو ئەستێرە هۆڵندییە .