پێشمهرگه سپۆرت -
میسی چارەنوسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەکەڵ بەرشەلۆنە دوادهخات بۆ کۆتا یاری یانەکەی لە خولی ئیسپانیادا.
لهو بارهیهوه ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كهتهلۆنی ئاشكرای كردووه لیۆنێڵ میسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە تا ئێستا وەڵامی گرێبەستە نوێکەی لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەی نەداوەتەوە و ئۆفەرە نوێکەی بلاوگرنای دواخستوە بۆ کۆتا یاری ئەو وەرزەی لالیگا.
مۆندۆ باس لهوهش دهكات كه ماوەیەک لەمەو پێش لاپۆرتا لەگەڵ باوکی میسی کۆبووەتەوە و لهبهرهۆکاری کۆتایی نەهاتنی ڕاپۆرتی دارایی یانەکە، سەرۆکی بەرشەلۆنە گفتوگۆی مووچەی لەگەڵ باوکی میسی نەکردووە، تەنها داوایکردەوە میسی بۆ دوو وەرزی تر گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و دواتر وەک باڵێوێزی بەرشەلۆنە دەستبەکاربێت.