ڕۆژ و بەرواری یاریەکانی خولی پلە دووی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌به‌شداری‌ 38 یانه‌ی‌ كوردستان و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان یارییه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ده‌ست پێده‌كات .

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان پاش كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ یانه‌كان بڕیاری‌ دا كه‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كان له‌ به‌رواری‌ 20 ی‌ ئایاری‌ 2021 ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك یارییه‌كانی‌ له‌سه‌ر شێوازی‌ خشته‌ی‌ گروپه‌كان دیاری‌ كرد به‌م شێوه‌یه‌ :


گەڕی یەکەم

گروپی ( A , B , E , F ) پێنج شەممە 2021/05/20
گروپی ( C, D , G ,H )  هەینی 2021/05/21

گەڕی دووەم

گروپی ( A , B , E , F ) سێ شەممە 2021/05/25
گروپی ( C, D , G ,H )  چوارشەممە 2021/05/26

 گەڕی سێیەم

گروپی ( A , B , E , F ) یەك شەممە 2021/05/30
گروپی ( C, D , G ,H )  دووشەممە 2021/05/31

گەڕی چوارەم

گروپی ( A , B , E , F ) هەینی 2021/06/04
گروپی ( C, D , G )   شەممە 2021/06/05

 گەڕی پێنجەم

گروپی ( A , B , E , F ) چوارشەممە  2021/06/09
گروپی ( C, D , G )  پێنج شەممە 2021/06/10

ناوی‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ به‌ گرافیك :


PM:10:57:12/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 5128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌