پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌رگا به‌ڕووی بوفۆنی ئیتاڵی وگۆڵچی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌كاته‌وه.
بوفۆن به ئه‌گه‌رێكی زۆر له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌ی یۆڤانتۆس جێده‌هێڵێت.
پێگه‌ی فوت میركاتۆی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا بوفۆن و به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه گفتووگۆیان كردووه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
له كۆتایشدا ئه‌و پێگه‌یه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌رشه‌لۆنه بوفۆن بكڕێت، ده‌ستبه‌رداری نیتۆی به‌ڕازیلی ده‌بێت.