فسیۆلۆژیای‌ وەرزشی‌ و بارگین کاربۆهیدراتی‌



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج

زۆر کات زاراوەی‌ فسیۆلۆجی‌ وەرزشی‌ بەکار دەهێنێرێت بۆشیکردنەوە و زانینی‌  هەموو ووردەکاریەکانی‌ وەرزش لەبارەی‌ خۆراکو زانستی‌ ڕاهێنان و چالاکییە وەرزشییەکان و مەبەست لێی‌ زانینی‌ هەموو ووردەکاریەکانە لە بواری‌ تازەگەرایی‌ لەوەرزشدا  ، زانستێکیشە  کەبەدوادا چون دەکات بۆ هەموو ئەو گۆرانکاریە  فسیۆلۆژیانەی‌  ڕوودەدات لە دەزگاو  ئەندامە جیاوازەکانی‌ لەشی‌ وەرزشەوانان  لە ژێر کاریگەری‌  کۆششێکی‌ جەستەیی‌  بەگوێرەی‌ بەرنامەیەکی‌  زانستی‌  داڕێژراو .

بەپێی‌ ئەو ئەنجامەی‌  کە دەرچووه‌ لەلایەن  ڕێژەیەکی‌ زۆری‌ توێژینەوەکان  لەلایەن لێکۆڵەرەوان  تایبەتمەندی‌  خۆراکی‌  ڕێگەیەکی‌  گرنگ بەکار دەهێنن بۆ یاریزانانی‌ بەرگری‌ ، سەرنج دەکات لەسەر چڕکردنەوەی‌  خواردنی‌  کاربۆهیدرات  لەلایەن یاریزانانەوە  وه‌ دەزگایەکی‌ گرنگ بەکار دەهێنرێت بۆ سەرنج خستنە سەر  کلایکۆجین و  وە پاشەکەوت کردنی‌  لەناو جگەر و ماسولکەکان  بە ڕێژەیەکی‌  گەورە  لە پێش پێشبڕکێکاندا  بۆ سود وەرگرتن  لەکاتی‌  پێشبرکێکاندا .

پێش ماوەی‌ ٧ تا١٠ ڕۆژی‌ لە  پێش کێبڕکێکان بە وەرزشەوانان دەوترێت بۆ ڕاهێنەرانی‌  بەرگری‌ بەرز کە دەتوانێت  لە ڕێیەوە سود وەربگرن لە کلایکۆجین کاتێک لەش سود دەبینیت لە کلایکۆجین  بارگین بە کاربۆهیدرات  وا دەکات کە وەرزشەوانان بەردەوام بێت  لە توانا و ماندو بوون و پلەیەکی‌ بەرز لە کێبڕکێکاندا بەدەست بهێنێت .


PM:09:35:12/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 2276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌