تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ زیاتر ٦٠٠ ماسولکەن کە لە %٥٥ کێشی لەشی کەسێکی پێگەشتووی پێکهێناوە .
ماسولكه توانای خاو بونەوەو گرژبونی هەیە و جوڵەش بە لەش دەدات هەروەها هێزی پاڵنانی ماددەکانی وەک خوێن و خۆڕاکی بەناو بەشەکانیدا دابین دەکەن .
ماسولکەکان بۆ چالاکی و وەرزش ووزەیەکی زۆر بەکار دێنن بۆیە بەردەوام پێویستیان بە ئۆکسجین و خۆڕاکە مادە و هەوای پاکە ، لەکاتێکدا ماسولکە ئەم سێ فاکتەرەی دەست نەکەوت ئەوا کرژ دەبێت و دەزوەکانی ئەکتین و مایۆسین کارلێک دەکەن بۆ کورتکردنەوەی درێژی پارچە ماسولکەکانی لەش بێگومان لەم بارەشدا لەش توشی ئازارێکی زۆر دەبێت و ماندوو بوون و کرژ بوون رودەدات .
ئهمهو هێزی جەستەش کەم دەبێتەوە و توانای کاری زیاتریان نابێت لەبەر ئەوەی ماسولکە فرمانی ڕاگرتنی جەستەیە ئەبێت هەموو کات لەش ووزەی بە گوێرەی ڕێکخستنی ناوەکی ئامادەکردبێت لە پێناو گەشەو کرژنەبوونی ماسولکەکاندا ، سەڕایی ئەوەی ماسولکە لەگەڵ کۆئەندامی ئێسکدا پێکەوە بەشداری هاوسەنگی دەرەکی و ناوەکی لەش دەکەن ، ئێمەش وەک ئەوەی لەشی خۆمانە و ئەبێ لەپێناو مانەوەیدا هاوکار بین لەم هاوسەنگیەو خۆڕاکی تەندروست و وەرزش کردن لە ژینگەیەکی دەرەوەدا گەر گونجا بکەینە ئامانج لەپێناو کرژ نەبوون و مانەوەی ماسولکەکان بە تەندروستی .