پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی درێژه پێده‌دات و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری و یه‌كه‌م یاریان له خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان .
تیپه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕێباز ناسری ڕاهێنه‌ر و ڕۆژانه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری به‌رده‌وامدان .
بڕیاره تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری خۆی له خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان له به‌رواری 28 ئایاری 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدات و تێیداو میوانداری له لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .