پێشمهرگه سپۆرت -
هەندێک لە سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایدەکەن کە لیۆنێل مێسی جارێکی دیکە لە کارگێڕی بهرشهلۆنه تووڕە بووەتەوە پا ئهوهی نیمار گرێبهستهكهی لهگهڵ پاریس سانجێرمان نوێكردۆتهوه
بەپێی ئەو سەرچاوانە، هۆکاری توڕەبوونی مێسی جارێکی دیکە نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییە، کە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ کەتەلۆنییەکان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی فەرەنسی نوێکردەوە.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن مێسی تووشی شۆک بوو کاتێک زانی نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردووەتەوە، چونکە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بەڵێنی پێدابوو نەیمار بگەڕێنێتەوە بارسا، کەچی ئەوە رووینەدا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لاپۆرتا درۆی لەگەڵ مێسی نەکردووە و جددی بووە لەوەی گرێبەست لەگەڵ نەیمار بکات، تەنانەت یاریزانە بەرزیلییەکەش ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ گەڕانەوە بۆ بارسا، کەچی بارسای شۆک کرد و گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
له كۆتاییشدا ئهو سهرچاوانه مێسی هەڕەشەی رۆیشتن لە یانەکە دەکات و مەرجی مانەوەی بە لاپۆرتا راگەیاندووە، ئەویش بریتییە لەوەی کە پێویستە لەجیاتی نەیمار گرێبەست لەگەڵ هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یان ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی بکات".