تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی کە ئێستا زۆر باسی لێوە دەکرێت و توێژینەوەی زانستی خۆڕاک و كێش دابهزاندنی لەسەر ئەنجام دەدرێت ، خۆڕاکی دروستە بۆ جۆری خوێن ، بە واتای چ جۆرە خواردنێک سودی زیاتری هەیە بۆ جهسته .
یەکەم جار ئەم بیردۆزەیە لەلایەن پزیشکێکەوە بڵاو کرایەوە کەناوی ، بیتر دادمۆ ، بوو دوای نوسینی کتێبەکەی کە باسی لە گروپی خوێنی مرۆڤ و جۆری خۆڕاکی بۆ دابهزاندنی كێشی جهسته دەکردەوە .
ئەو دکتۆرە و پسپۆڕ و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کاتێک مرۆڤ خواردن دەخوات پێکهاتەکەی نێو خۆڕاکەکە لەگەڵ پێکهاتەی خوێنەکەدا کارلێکی کیمیایی ئەنجام دەدەن جا ئەگەر خوێنەکەو خۆڕاکەکە بۆ یەک نەبن گرفتی تەندروستی دروست دەکات ، گروپی خوێنی o ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئەم گروپەن لە خوێن دەبێت گۆشت و ماسی زۆر بخۆن چونکە گەدەیان هەرسکردنی باشەو جەستەیان پێویستی زۆری بە پڕۆتین هەیە ، گروپی خوێنی a خاوەنی ئەم جۆرە ، هەرسکردنی بەرو بومی ئاژەڵی لە گەدەیاندا لاوازەو هێواشە هەر بۆیە هەڵگرانی ئەم گروپە بەروبومی ئاژەڵی بۆیان دەبێتە هۆی قەڵەوی و شەکرەو لەبەر کەمی ترشی هایدرۆ کلۆریک پێشنیار دەکرێت سەوزەو میوە زۆتر بخوات .
گروپی خوێنی b ، خاوەنی ئەم جۆرە کۆئەندامی هەرسیان چالاکەو باشترین بەرگری ( مناعە ) یان هەیە دەتوانن بەرهەمەکانی شیرەمەنی و گۆشت بەکاربهێنن بەڵام گەر بیانەوێت کێشیان دابەزێنن ئەبێ خۆیان بەدور بگرن لە خواردنی دانەوێڵە بەتایبەتی گەنمە شامی و گەنم .
ههربۆیه گهر تۆ خوێنهری ئهم بابهته بووی گرنگه له ئێستاوه لهسهر ئهم پڕۆگرامه خۆراك بخۆیت و جهستهت ماندوو نهكهیت .