پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پێشمه‌رگه پێگه‌ی به‌هێزی یاری باله له شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق ، دووباره و له وه‌رزی نوێ فێرگه‌ی باله‌ی جیاواز له سالاَنی ڕابردوو بنیات ده‌نێته‌وه .
بڕیاره له ڕۆژی 18 ئایاری 2021 تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌كه زانیاری بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت خسته ڕوو .
دكتۆر عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌كه‌مان مێژوویه‌كی دیاری پڕ ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامی هه‌یه و ده‌مانه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌و به‌هێزتر ده‌ربكه‌وێت له سالاَنی ئاینده ، عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌م وه‌رزه فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و به پلانی جیهانی یاریزان دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ما یاساییه‌كان ده‌بێت .
ئه‌و كه مێژوویه‌كی دیاری له یاری باله هه‌یه‌و كابتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه ووتی ، بۆ ئه‌م ساڵ یاریزان له ته‌مه‌نی 13 تا 18 ساڵ وه‌رده‌گرین و ئه‌و یاریزانه‌ی كه دیاری ده‌كرێت به پێی مه‌رجه وه‌رزشییه‌كان ده‌بێت بالاَی له 190 سم كه‌متر نه‌بێت .
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستاوه فێرخوازان ده‌توانن ناو تۆمار بكه‌ن و په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی 07701584391 - 07719476400 .