پێشمه‌رگه سپۆرت -
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ڵێت تاكو ئێستا ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌دریدم و نازانم له داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ڕامۆسیشه‌وه ئاشكرای ده‌كات كه دوودڵ نییه .
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر سیڤیلیه زیدان سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به داهاتووی وتی: نازانم كه‌سێكی شایسته‌م به ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید یان نا ، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كه له ئێستاداڕاهێنه‌رم و نازانم له داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات ئه‌وه‌ش به ده‌ست به‌رپرسانی تیپه‌كه‌یه .
له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی رامۆسیشه‌وه زیدان وتی: پێکانەکەی ڕامۆس دوودڵی نەکردووە و تەنیا دوودڵی یارییەکەی سیڤیلیەیە و گرنگترین شتیش بۆ ئەوان چاکبوونەوەی کاپتنەکەیانە لە زووترین کاتدا.