پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی كوردستانی ئاگادار كردووه له ئاماده‌بوونی نوێنه‌ریان له باره‌گه‌ی یه‌كێتیه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی تیروپشكی خولی نایاب بۆ ئاستی لاوان ، یه‌كێتیه‌كه به فه‌رمی بڕیاری دا له ڕۆژی 8 ئایاری 2021 تیروپشكی خوله‌كه ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری یانه‌كانی ئاگادار كردووه له ئاماده‌بوونیان له واده‌ی دیاری كرا‌و .
له هه‌مان كات لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تیروپشكی جامی كوردستان بۆ ئاستی لاوان ئه‌نجام ده‌دات و یانه‌كانی سه‌رپشك كردووه كه به‌شداریان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و هه‌ر یانه‌یه‌ك خوازیاره به‌شدار بێت له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 8 ئایار ئاماده‌بێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی تیروپشك .