بۆ ئەوانەی‌ عەدەسەی‌ چاو بەکاردێنن



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

سکۆت مەکرای‌ پڕۆفیسۆڕی‌ ئەمەریکی‌  تایبەت بە تەندروستی‌ چاو  لە ڕونکردنەوەیەکدا چەند ڕێنماییەک دەخاتە ڕوو بۆ ئەو کسانەی‌  گرنگی‌  بە بەکار هێنانی‌  عەدەسەی‌ چاو دەدەن .

لە چەند خاڵێکدا  زیانەکانی‌  ئاشکرا دەکات بەو هۆیەی‌ گەر پاڕێزی‌ نەکرێ  ئەوا لە دەستدانی‌  بینایی‌ مرۆڤ زیاد دەکات ، لەکاتێکدا دەستکاری‌  چاوت دەکەیت  بەبێ ئەوەی‌ دەستت  شۆردبێت  ئەوا میکرۆب و ڤایرۆس  ئەچێتە چاوتەوە لەکاتی‌ عەدەسە تێکردن و  عەدەسە دەرهێنان  بۆیە دەبێت جوان دەستەکانت بشۆیت .

ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ده‌ڵێت تێبینی‌ پزیشکەکان وەربگرن  لەسەر چۆنیەتی‌  پاککردنەوەی‌ چاو  بەو هۆیەی‌ بە درێژایی‌  ڕۆژ ڕوبەڕوی‌  بەکتریاو  ماددەی‌  کیمیایی‌ دەبێتەوە  ئەوش ئەگەری‌  توشبوون بە چەند نەخۆشیەکی‌ چاو  زیاد دەکات بۆیه‌ هەرگیز عەدەسەی‌ چاو مەخەرە ناو دەم  پێش بەکار هێنان  چونکە ناو دەم زۆرترین میکڕۆبی‌ تێدایە لە کاتێکدا چاوەکانت هەراسان دەبن و سور دەبنەوە  هەرگیز عەدەسەی‌ چاو بەکار مەهێنە هەرگیز بە عەدەسەی‌ چاوە وە خۆت مەشۆ ، هەروەها  لەناو مەلەوانگەش  مەلەی‌ پێوە مەکە .


PM:08:55:07/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 2804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌