یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامه‌كانی‌، یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌رکرد .

١ - دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ھەردوو یاری قۆناغی کۆتایی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) بڕیاردرا :

أ- ئاراستەکردنی نوسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ، بۆ بانگھێشتکردنی سەرۆکی یانەکانی ( سەیدسادق ، شەقڵاوە ، ئاڵتون کۆپری ، کۆیە ) سەبارەت بە ڕووداوەکانی ھەردوو یاری قۆناغی کۆتایی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) .

ب- ھەڵپەساردنی ئەرکی سەرپەرشتیارانی یانەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) تا کاتێکی نادیار .

ج -
 
١-سزادانی سەرۆکی یانەی وەرزشی شەقڵاوە بە بڕی ( 1،000000 ) یەک ملیۆن دینار  ، بەھۆی ئەم ھەڵسوکەوتەی لە دوای یاری نێوان ( سەیدسادق و شەقڵاوە ) ئەنجامیدا .

٢- ئاراستەکردنی داوای لێبووردن بۆ دانیشتووانی شاری کۆیە و جەماوەری یانەی کۆیە ، بەفەرمی و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .

‌و - ڕاگرتنی یاریزان ( ڕەوا عەبدولڕەزاق ) یاریزانی یانەی وەرزشی کۆیە ، تاوەکو کۆتایی وەرزی 2022 .
ھ - ڕاگرتنی ( ڕووداو جەمال ) ڕاھێنەری یانەی کۆیە ، بۆماوەی یەک ساڵ و ھەروەھا سزای دارایی بە بڕی ( 2،000000 ) دوو ملیۆن دینار .

و - بانگھێشتی ( ڕەمزی ساڵح ) ڕاھێنەری یانەی سەیدسادق دەکەین بۆ کۆبونەوەی داھاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، کە بۆ جاری دووەمە بانگھێشت دەکرێت ، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی توندترین سزا دەدرێت . 

ز - سەبارەت بە دوا قۆناغی خولی پلە ( یەک ) لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .

٢ - بانگھێشتی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لە خولی نایاب بۆ ئاستی لاوان دەکەین لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/5/8  کاتژمێر 2:00 ی دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن ، بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان .

٣ - بانگھێشتی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لە جامی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاستی لاوان دەکەین لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/5/8  کاتژمێر 2:00 ی دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن ، بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان .

٤ - ڕاسپاردنی بەڕێزان ( عەدنان عەبدولڕەحمان ، نەوزاد ساڵح ) ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ پشکنینی یاریگاکانی شاری کەرکوک سەبارەت بە شیاوی بۆ یاریکردن .

٥ - ئەرکی پاراستن و پاسەوانی تیپی میوان لە ئەستۆی تیپی میواندارە .



PM:08:57:06/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌