تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ڕیشاڵە خۆڕاکییەکان پێکهاتەیەکی گرنگی خۆڕاکن و بە شێوە و بڕی جیاواز لە خواردنەکاندا هەن کە بریتین لە شەکری ئاڵۆز کە هەرس نابێت لە دەم و گەدە دا و دەکرێتە ڕیخۆڵەکان بەبێ هەرس بوون .
ڕیشاڵە خۆراکییەکان دوو جۆریان هەیە تواوە لە ئاودا وەکوو سێوی ژێر زەوی و سێوی سەوز و نەتواوە وەک لە سەوزەکاندا هەیە .
بۆ جهسته چهند پێویسته :
پێویستە ڕۆژانە ٢٠ تا ٢٥ غم لە ڕیشالە خۆڕاکییەکان بخوڕێت بەهۆی گرنگیان بۆ تەندروستی مرۆڤ و گرنگی تایبەتیان هەیە ، ئەمەش هەندێک لە سودی ڕیشاڵە خۆڕاکییەکان :
ڕیشاڵە خۆڕاکیەکان توانای کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵیان هەیە ئەمەش لە مەترسیەکانی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەمانپاڕێزێت ، ڕیشاڵە خۆراکییەکان توانای ڕێکخستنی شەکری خوێنیان هەیە لەلەشدا بۆیە یارمەتی دەرێکی گرنگن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی نەخۆشی شەکرە .
ڕیشاڵە خۆڕاکییەکان توانای بەخشینی هەستی تێربونیان هەیە بۆ ماوەیەکی درێژ بۆیە وا دەکات کەسەکە خواردنی زیاتر نەخوات و هەست بە تێربوون بکات .