پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی و ڕاهێنه‌ری پێشوو تۆتننهام بۆ وه‌رزی داهاتوو ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕۆمای وه‌رگرت .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پاولۆ فۆنسیكای ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ئه‌ركه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینیۆ گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن ، گرێبه‌ستی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆما تا ساڵی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت .