پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پالاَوتنی مۆندیالی 2022ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ ، هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كاته‌وه و ڕوو ده‌كاته شاری به‌سره بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپی مه‌شقی ئاماده‌كاری .
كه‌مپه مه‌شقیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت و بڕیاره دوو یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام بده‌ن .
كه‌مپه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی سریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینی ده‌بێت و له ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌مپ و مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ڕێوه ده‌چن كه له نێوان مه‌شقه‌كان دوو یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی تاجیكستان و نیپاڵ ده‌بێت كه یه‌كه‌میان له به‌رواری 24 ی مانگ و دووه‌میان له به‌رواری 29 ی ئه‌م مانگه ده‌بن .
پاش ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڕیاره هه‌ڵبژارده‌كه له به‌رواری 3 / 6 / 2021 و له ولاَتی به‌حرێن له یاریه‌كانی پالاَوتندا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا ببێته‌وه .
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی سێیەمی هه‌ڵبژارده‌كان یاری ده‌كات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له هەڵبژاردەکانی ( بەحرەین ، ئێران، کەمبۆدیا و هۆنگ کۆنگ ) ده‌بێته‌وه‌و له ئێستاشدا و به 5 یاری ڕابردووی و 11 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت .