پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی پاسكیل سواری یانه‌كانی عێراق له شاری دیوانیه به‌ڕێوه چوو ، یه‌كێتی ناوه‌ندی پاسكیل سواری عێراق بڕیاری دووه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه بێنێته شاری هه‌ولێر .
پاڵه‌وانێتیه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوانی كوڕان لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 35 یانه تێیدا به‌شداربن ، هه‌رچی بڕیاره له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی ده‌ست پێكی دووه‌م قۆناغی كوڕان ، پاڵه‌وانێتی كچان ئه‌نجام بدرێت و پاڵه‌وانی وه‌رزی نوێ دیاری بكرێن .