تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
نەبوونی هەر جۆڕێک لە جۆڕەکانی خواردن ڕەنگە ببێتە کەم بونەوەی یٔەندازەیەک لە پڕۆتین لە لەشدا ، یٔەم کەمبونەوەیە دەبێتە هۆی لاوازی لە دەمارەکان و ماسولکەکان و تەنانەت کاریگەری لەسەر درەنگ چاکبونەوەی برینەکانیش هەیە .
ههندێك مرۆڤ خواردنە گیاییەکان و خواردنە گۆشتییەکانی وەلا ناوە كه ڕهنگه ببێتە هۆی کەمبونەوەی پڕۆتین لە لەشدا .
وازهێنان لە گۆشت هۆکارێکە بۆ کەمبونەوەی پڕۆتین لە لەشدا و نەخواردنی دەبێتە هۆی جۆڕێک لە هەستکردن بە ماندویەتی و خەو بردنەوەو کاتێکیش کە لاشە ڕوبەڕوی کەمبونەوەی پڕۆتین دەبێت ماسولکەکان توانای کارکردنیان نییە بۆ یٔەنجامدانی وەرزشکردن و خۆماندو کردنی زیادیش زیانی دەبێت و لاشە بێهێزدەکات ، لەکاتی کەمبونی پڕۆتیندا هێرشی ڤایڕۆسەکان خێراتر دەبن و جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی باش بەرگری بکات بۆیە زۆرجار دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی .