پێشمه‌رگه سپۆرت -
نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو سێ خاڵی گرنگی كۆكرده‌وه .
یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق دوا قۆناغی به‌به‌شداری 28 یانه كه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانیش حه‌وت یاری ئه‌نجام دران .
له شاری سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌و شاره میوانداری له یانه‌ی كه‌ربه‌لا كردوو توانیان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ر له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م برایه‌تی شاری هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا توشی شكست هات و گه‌یشی به‌غدادیش به‌ربه‌ستی جنسیه‌ی نه‌بڕی .
ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :