تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئەگەر بڕێ خوێ لە خۆڕاکەکاندا زۆر بێت ، زیاتر هەست بە تینوو بوون دەکەن ، کەمکردنەوەی خۆڕاکی پڕۆتینی و خۆڕاکی چەور لەگەڵ زیاد خواردنی سەوزە و میوە بە تایبەتی لە ژەمی ئێواراندا هەستی تینویەتی تا ڕِادەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە ، چونکە ئەو خۆڕاکانە کاتێکی زۆریان پێویستە تا بە تەواوەتی بچنە ناو پڕۆسەی هەرسکردن بەڵام ئەو خۆڕاکانەی هەڵگری کاڕبۆهیدڕاتن بەگشتی کاتێکی کەمتری پێویستە بۆ هەرسبوون ، ئەو خواردنانە کاربۆنیان تێدایە بە تایبەتی کۆلا هەروەها قاوە و چا کە ماددەی کافاین لە خۆ دەگرن هانی گورچییلەکان دەدات بۆ زیاد دەردانی ئاو ، بەمە ڕێژەی ئاو لەلە شدا کەم دەبێتەوە هەستی تینویەتی زیاتر دەبێت جگە لەمانە هەندێک خواردن خواردنەوە هەن کافاینیان تێدایە وەکوو کاکاو شوکولاتە و خواردنە وزە بە خشەکان ئەو خۆڕاکانە کە ڕێژەیەکی بەرزی خوێ لە خۆ دەگرن بریتین لە ترشیات ساس ،چپس ، پیتزا دۆشاوی تەماتە و خواردنە خێراکان تینویەتی مرۆڤ زیاد دەکەن ، هەرس کردن پڕۆسەی شکاندن و وردکردنی خۆڕاکە هەتا ئەو ڕادەیە کە ڕیخۆڵەکان بتوانن بە ئاسانی خۆڕاکەکە هەڵمژن .