پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 3 ئایاری 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ تایبه‌ت به یانه‌ی نه‌ورۆز ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌م یاری خۆی له دوا قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات و تێیداو میوانداری له یانه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كات .
یانه‌ی نه‌ورۆز له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانه و له هه‌مان ڕۆژ و له یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا شه‌ش یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌رچی بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه 4 ی ئایار و له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و كاتژمێر 10:00 ی شه‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌و یانه‌یه یاری بكات .
ته‌واوی خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :