تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئەو کێشەو گیر‌و گرفتانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا توشمان دەبن مێشکمان ماندوو دەکەن ، توانای کۆنتڕۆڵی پلان و بەرنامەکانمان کەم دەکەنەوە و هەم لە خۆشی و پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوەشدا بێ ئاگامان دەکەن .
لە توێژینەوەیەکی نوێ‌دا دەرکه‌وتووە کە منداڵ ڕۆژانە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ جار پێدەکەنێت ، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و گوشاری ژیان کەم دەبێتەوە بۆ ٢٠جار ڕۆژانە .
پێکەنین ئەو دەرمانەیە کەمرۆڤ لەزۆربەی کێشەی جەستەیی و دەروونی ڕزگار دەکات و جۆرە گەشبینیەکیش ئەگەڕێنێتەوە بۆ ناخ و جەستەو دەرونمان ، ئێمه لێره‌دا چەند سودێکی پێکەنین ئەخەینە ڕوو کەناکرێ لێی بێئاگابین هەرچەند پێکەنین پێستی ڕوخسار جوان دەکات لەهەمان کاتدا شێوەو بەخشینی ئومێد‌و هیوایەک ئەدا بەبەڕامبەر ، پێکەنین بۆ سییەکان و بۆڕی هەناسە باشە و بۆڕاگرتنی هاوسەنگی کێش باشە ، پێکەنین بۆ تەندروستی دڵ سودی هه‌یه و چالاکی جەستە تازە دەکاتەوە .
پێکەنین بەرگری لەش بەهێز دەکات وژمارەی خانەکانی بەرگری لە خوێندا زیاد دەکات و وادەکات خانەکانی لەش بڕێکی زیاتر ئۆکسجینیان بۆ بچێت و بۆ مێشک و بیرچونەوە باشە ، پێکەنین دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن ، پێکەنین بۆ ماوەی دوو خولەک یەکسانە بە ٢٠ خولەک ڕاکردن .
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرنگه زیاتر گرنگی به بابه‌ته دڵخۆشكه‌ره‌كان بده‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار ماندووشبین یاخود هه‌ركێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیمان هه‌بێت به‌و شێوه قورسه وه‌ری نه‌گرین كه باری ته‌ندروستیمان تێك بدات و لایه‌نی دڵخۆشكه‌رمان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین و هه‌میشه هه‌وڵ بده‌ین لێو به‌خه‌نده و ده‌م به پێكه‌نین بین .