تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی گێلاس بەگشتی بەسودە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەو پێیەی کۆمەڵێک ڤیتامیینی جیاواز و ئاسن لە خۆ دەگرێت و کرداری هەناسە چالاکتر دەکات وە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازارەکانی پشت و بەستەرو ماسولکەکان و یارمەتی کرداری خەوتن دەدات و دەبێتە هۆی چالاکردن و بەهێزبوونی زاکیرە .
گێلاس ماددەی دژە ئۆکسانی ئەنسۆسیانیناتی تێدایە کە کار دەکاتە سەر کەم کردنەوەی هەوکردن ( التهابات ) ، گێلاس بۆ یاریزانان و وەرزشەوانان وا باشترە لە دوای یاریکردن بخوڕێت و تەنانەت شەربەتی گێلاس بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئازاری ماسولکەکان لە دوای ئەنجامدانی ڕاهێنانی زۆر و بەکار هێنانی کێشی قورس .
گێلاس کۆمەڵێک ماددەی خۆڕاکی سەرەکی تێدایە کە پێویستن بۆ رودانی کارلێکە کیمیاویەکانی ناو لەش و بەهیزکردنی شانەکانی لەش ، پێکهاتەکانی گێلاس ، کاربۆهیدرات ، چەوریەکی کەم ، پڕۆتین ، ڕیشاڵ ، کالۆری له خۆدهگرێت .