پێشمه‌رگه سپۆرت -
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 29 نیسانی 2021 و له نێو بینایی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق و به ئاماده‌بوونی عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و عباس علیوی ئه‌ندامی پرلمانی عێراق ، ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتیه‌كه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق دوا قۆناغ ڕاكێسرا .
سه‌ره‌تا و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه به هه‌مان شێوه‌ی بڕیاره‌كانی پێشوو شێوازی یارییه‌كان به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام بدرێت و یانه‌كانی به‌شداری دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه بكرێن ، هه‌رچی بڕیار درا كه له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌كه‌می گروپه‌كان سه‌ركه‌وتن بۆ خولی نایاب مسۆگه‌ر بكه‌ن و باشترین تیپی دووه‌می خوله‌كه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی هه‌ژده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی خولی نایاب یاری بكه‌ن و یه‌ك تیمیان له خولی نایاب به‌شدار بێت .
ئه‌مه‌و دوایی ڕاكێشانی تیروپشك و جیاكردنه‌وه‌ی تیپه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی ( حوسین ، دیفاع مه‌ده‌نی ، جنسیه ، جه‌یش ، مه‌سافی جنوب ، سوق الشیوف ، افك ، كه‌ربه‌لا ، نه‌ورۆز ، برایه‌تی ، شرگات علم ، كوفه و غازی باكور ) یاری ده‌كه‌ن و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانیش ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، سناعە ، سلیخ ، مرور ، ناسریە ، دهۆک ، ئیتیفاق ، سامەڕا ، ڕومادی ، دیالە ، میسان ، بحری ، بابل و ئەکد ) ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .
له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرینه و شه‌ش یاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و بۆ حه‌وت یاریش ڕوو ده‌كه‌ینه یاریگه‌ی یانه‌كانی دیكه .
هه‌روه‌ك ویسام ئاماژه‌ی پێدا كه یه‌كه‌م یاریمان له شاری دهۆك و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك ده‌بێت و دووه‌م یاریمان له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناسریه‌یه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یارییه‌كان له به‌رواری 3 مانگی ئایاری داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و ئێمه‌ش وه‌ك تیپی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین به ئاست و ئه‌نجامه‌وه له خوله‌كه ببیرێین .