تهندروستی -
ئامادهكردنی - دیاری حسێن
بەهۆی گرنگی پێکهاتەکانی ناو هێلکە خواردنێکی بەسودو تەندروستە بۆ پارشێو پێکهاتووە لە پڕۆتین ، چەوری ، کاربۆهیدرات ، ڤیتامیناتی پێویست بۆ جەستە کە وادەکات بەدرێژای ڕۆژ وزەی تەواوت هەبێت .
سیفەتێکی زۆر گرنگ جۆری پرۆتینی هێلکەپێماندەبەخشێت ئەوەیە کە بەشێوەیەکی خاو هەڵدەمژرێت و زۆرینەی لەگەدەدا هەڵدەمژرێت و کەمترین پاشەڕۆی هەیە .
شێوازێکی نوێگەری ئامادەکردنی هێلکە بە پەنیر بۆ وەرزشوانان تا سودی تەواو لە خۆراکەکان ببینن.
پێکهاتەکان :-
2 هێلکەی گەورە
4/1 كهوچکی بچوک بیبە ر
2 کەوچکی گەورە پەنیری الفیتا (المراعی)
2 کەوچکی بچوک شیر
زەیتی زەیتون
ئامادەکردنی :-
لە تاوەیەکی مامناوەندا هێلکە و زەیتی زەیتون بیبەرەکەی تێبکە پاشان لە تاوەیەکی تردا پەنیرەکە بتوێنەوە و لەگەڵ شیرەکە جوان تێکەڵی بکە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بیکە بەسەرهێلکەکەدا جوان بڵاوی بکەرەوە و پێشکەشی ئازیزانتی بکە .