تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئەو کەسانەی کەماوەیەکی درێژ لەسەر کۆمپیوتەر ئەمێننەوە لە بیری دەکەن کە چاویان جار جار بگرن و ئەمەش دەبێتە هۆی بوخار بوونی فرمێسکی چاو کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ توشبوون بە وشک بوونی چاو .
دکتۆر نەزمی زەنگین مامۆستای بەشی نەخۆشیەکانی چاو لە زانکۆی نەجمەدین ئەربەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاند ، فرمێسکی چاو بۆ تەندروستی گلێنەی چاو ئاستی بینینی چاو زۆر گرنگە ، وتیشی کەمبونەوەی فرمێسکی چاو یان زوو بوخار کردنی فرمێسکی چاو دەبنە ڕێگە خۆشکەر بۆ توشبوون بە نەخۆشی چاو لە هەر تەمەنێکدا .
نەرمین زەنگەنە : ووتی نەخۆشی وشک بوونی چاو لەکاتی خوێندنەوەی کتێب یان یاریکردن بە کۆمپیوتەر زیاتر خۆی نیشان دەدات ، بۆ ڕێگرتن لە توشبوون بەو نەخۆشییە پێویستە هەوڵ بدرێ ماوەی کارکردن بە کۆمپیوتەر کەم بکرێتەوە ، زوو بەزوو بۆئەوەی چاو بحەسێتەوە دەبێت پشوو بە چاوەکان بدڕێت .
کاتێک تەنێکی بچوک یان زیندەوەرێکی بچوک دەچێتە چاومانەوە نابێت چاومان بگوشین چونکە زیاتر ئەو تەنە بچوکە دەچێتە ناو قوڵایی چاوەوە و ئەو کات هاتنە دەرەوەی زەحمەت دەبێت ، لەو کاتانەدا پێویستە بە هیچ جۆڕێک دەست لە چاو نەدەین ، دەبێت چاو دابخەین تا ماوەیەك نەیکەینەوە تاکو فرمێسکەکان ڕیزیان دەکات و دەست دەکەن بە دەردانی دواتر فرمێسکەکە چاو ئەشواتەوە شتەکە فڕێ ئەداتە دەرەوە و دواتر ڕاستەوخۆ بەئاوی پاک چاوەکان بشۆڕدڕێن .