پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا چوار یاریزانی دیاری كردووه بۆ بوون به باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی چامپیۆنسلیگ .
پاش ته‌واوبونی یارییه‌كانی چوونی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنسلیگ ، یوفا چوار یاریزانی ده‌ستنیشانكردووه بۆ باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌یه .
یاریزانه‌كانیش بریتین له كه‌ریمه بنزیمه‌ی هێرشبه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ، نگۆلۆ كانتی یاریزانی چێڵسی ، دی بڕۆین یاریزانی مانچسته‌ر سیتی ، دیماریای یاریزانی پاریس سانجێرمان .